سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:10:52:14/03/2025

3272 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێـم ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە.

هاوکات کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی بایەکی لەسەرخۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣١  پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣١ پلەی سیلیزی













گەلەری