سەردێڕ:

مەیموونێک دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێری هەراسان کردووە

PM:05:49:13/03/2025

1852 جار خوێندراوەتەوە

مەیموونێک دانیشتووانی گەڕەکێکی شاری هەولێری هەراسان کردووە، دانیشووویەکی ئەو گەڕەکەش بە ئێن ئاڕتی ڕا گەیاند، ئەو مەیموونە زێڕ لە ماڵان و مۆز لە میوە فرۆشەکان دەدزێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ماوەی ١٠ ڕۆژە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، مەیموونێک کە پێدەچێت لە خاوەنەکەی بەرەڵا بووبێت دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی هەراسان کردووە، دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سەرەتادا مەیموونەکە بە ئاسایی لە سەر چڵ و پۆپی درەختەکانی گەڕەکەکەیان دەژیا و ئەوانیش مۆز و خواردنیان پێدەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆکانی مەیموونەکە بڵاوبووەوە، چەندین کەس بە مەبەستی فرۆشتنی هەوڵی گرتنیان داوە و ئازاری زۆریانداوە بەڵام نەیانتوانیوە بیگرن.

باسی لەوەشکرد، بەو هۆیەوە چەند رۆژێکە مەیموونەکە تەرا بووە و پەلاماری دانیشتووانی گەڕەکەکەیان دەدات و زێڕ و کەلوپەلی ماڵان و میوە لە میوەفرۆشە گەڕۆکەکان دەدزێت.

ئەو هاوڵاتییە لە رێی مایکی ئێن ئاڕتییەوە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە هانایانەوە بچن و مەیموونەکە بۆ باخچەی ئاژەڵان بگوازنەوە.













گەلەری

‌بەپەلە