PM:12:34:13/03/2025
3720 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە نووسراوێکدا دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەرکرد کە لە نوسراوەکەدا دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بە پێی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان، سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.
هاوکات، هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی
هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا و رۆژنامه قه‌ده‌غه
ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان، رۆژنامه‌گه‌ری
ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه، بەڵام لە کوردستان بە پێی پێویست کار بە
یاساکان ناکرێت، تا ئێستاش چەندین کەیسی رۆژنامەنوسی لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەر فەرامۆشکراون.