PM:05:26:09/03/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی ئازار و نەورۆز و جەژنی رەمەزان، بڕیاری دا بە رێگەپێدان بە قوتابی دەرەوەی وڵات بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی ١٢ـی ئەم مانگە تا ٥ـی مانگی داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى ئازار، نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز و بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، وەزارتەکە بڕیاری دا بە رێگەپێدان بە قوتابی بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابیانی دەرەوەی وڵات
دەتوانن لە رێککەوتی ١٢ـی ئەم مانگە تا ٥ـی مانگی داهاتوو، ئەو ماوەیە لە شارەکانی
هەرێم بەسەر ببەن و بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.