AM:10:48:10/03/2025
1396 جار خوێندراوەتەوە
پاش هەڵبژاردنى بە سەرۆکی پارتى دەسەڵاتداری کەنەدا مارک کارنی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا و مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش هەڵبژاردن لە وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی کەنەدا بڵاویان کردەوە، پارتی لیبڕاڵی دەسەڵاتدار مایک کارنی وەک جێگرەوەی جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا دیاریکرد کە لە ئێستادا لە شەڕێکی بازرگانیدایە لەگەڵ ئیدارەى نوێی ئەمریکا.
دەستبەکاربوونی کارنی دوای ئەوە دێت، جەستن ترودۆ دەستلەکارکیشانەوەی
خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پێشکەشکرد کاتێک ناڕەزایەتی هەبوو لە ئیدارەی
حکومەتەکەی.
سەبارەت بە ترەمپ و جەنگی گومرگی ئەمریکا کارنی رایگەیاند، هەموو کارێک
دەکەن بۆ بەهێزکردن ئابوری کەنەدا و رێگە نادەن ئابورییەکایان لاواز ببێت بە شەڕی
گومرگی لەگەڵ ئەمریکا.