سەردێڕ:

نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کرد؛ بوو بە چەند؟

AM:08:54:10/03/2025

14192 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزمبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٥ دۆلار دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٠ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٣ هەزار دینارە

 













گەلەری