سەردێڕ:

ئەڵمانیا؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەکی کورد گیانی لەدەستدا

PM:03:41:09/03/2025

13312 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری شتوتگارد لە ئەڵمانیا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا یەکێک لەوانە کوردێکە ناوی ئالان بەکرە خەڵکی سلێمانیە و خاوەنی سێ منداڵە.


ئەمرۆ یەکشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای هایگەرلۆچ لە نزیک شاری شتوتگاردی ئەڵمانیا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

سەبارەت بە رووداوەکە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا باسی لەوەکرد، لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان هاوڵاتییەکی کوردە بە ناوی ئالان بەکر و خەڵکی سلێمانیە و خاوەنی سێ منداڵە.
میدکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد موستانگ و ئۆتۆمبێلیکی جۆری ڤۆڵکسواگن روویداوە و شۆفێری ڤۆلکسواگنەکە هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

وتیشیان، بەپێی دوایین زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە سەرنیشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلی موستانگەکە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری