سەردێڕ:

کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی بڵاوکرایەوە

PM:02:17:09/03/2025

25504 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی سلێمانی، ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو قوتابخانانەی بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوام نەکراوە پۆلە ناکۆتاکان واتە پۆلی چوار بۆ نۆ لەگەڵ پۆلی ١٠ و ١١ لە ١٣ـی چوار بۆ ٢٢ـی چوار تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرە ئەنجام دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندراوەکەیان بۆ ئەو قوتابخانانەیە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی بایکۆتی خوێندنیان کردبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاقیکردنەوەی وەرزی دوومی پۆلی ٩ و ١٢ گۆرانکاری تێدا نەکراوە و وەک ئەو ساڵنامەی خوێندنەی دیاری کراوە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، کە لە هەشتی مانگی چوار دەستپێدەکات و لە ٢١ـی مانگی چوار کۆتایی پێ دێت.

باسی لەوەش کردووە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز خولی یەکەم و دووەم بەپێی ساڵنامەی خوێندن وەکو خۆی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی شەممان تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت و ئەگەر لە ماوەی تاقیکردنەوەکانیش پشوو دروست بوو ئەوا بە هەمان زنجیرەی تاقیکردنەوەکان رۆژی دواتر تاقیکردەنەوەکان بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئەو قوتابخانانەی بەپێی ساڵنامەی خوێندن بەردەوام نەبوون لە رۆژی ١٣ـی مانگی داهاتوو بۆ ٢٢ـی مانگ تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیی پۆلە نا کۆتاکانی ٤ تا ٨ بنەرەتی، وە پۆلەکانی ١٠ و ١١ ئەمادەیی ئەنجام دەدرێت.

هاوکات تاقی کردنەوەی وەزری دووەمی پۆلی ٩ی بنەرەتی و ١٢ ـی ئامادەیی وەک لە ساڵنامەکەدا هاتووە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت لە رێکەوتی ٨ـی مانگی داهاتوو تا ٢١ـی مانگ کۆتایی دێت.

باسی لەوەشکردووە، هەروەها تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز خولی یەکەم و دووەم وەک خۆی ئەنجام دەدرێت بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە.













گەلەری