سەردێڕ:

باوکی دوو منداڵەکەی بنگرد؛ کوڕەکەم دەستێکی لەدەستداوە دوعا بکەن چاوەکانیشی لەدەست نەدات

PM:03:49:03/03/2025

2524 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەکشەممە، لە گوندێکی شارۆچکەی دوکان سەری هاوانێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە، ئەمڕۆ باوکی منداڵەکان بە میدییاکانی راگەیاند، کوڕەکەم کە تەمەنی ٤ ساڵانە دەستێکی لەدەستداوە، دوعا بکەن چاوەکانیشی لەدەست نەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، باوکی ئەو دوو منداڵە، لە رونکردنەوەیەکدا لەبارەی روداوەکەوە بە میدییاکانی راگەیاند، کوڕەکەم سەری هاوانێکی دۆزیوەتەوە، هەرچەندە کچەکەم ویستویەتی لێی بستێنێت بەلام وڕکی گرتووە و دواتر بەردی پیاکێشاوە و سەرەنجام بەهەردوکیاندا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کچەکەم باشە، دۆخی کورەکەم باش نییە و دەستێکی لەدەست داوە ، لەئێستادا عەمەلیاتی چاومان بۆی کردووە و دوعا بکەن چاوەکانی لەدەست نەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە ،دوێنێ یەک شەممە ٢ـی ئازار،لە گوندی سۆفیانی شارەدێی بنگرد لەسنوری شارۆچکەی دوکان، دوو منداڵ کە خوشک و برای یەکن و تەمەنیان ٤ ساڵ و ١٤ ساڵن، سەری هاوانێک دەدۆزنەوە و دواتر پێیاندا تەقیوەتەوە کە بووە هۆی بریندار بوونی هەردووکیان بەسەختی.

هاوکات ، بریندارەکان دوای چارەکردنی سەرەتایی لە نەخۆشخانەی رانیە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی سلێمانی کران.

 













گەلەری