PM:11:43:02/03/2025
8088 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ٣٠ بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، دەستەی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی چاودێریی بومەلەرزەزانی دەسەڵاتی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، راپۆرتی مانگانەی لەسەر بولیتینی بومەلەرزەزانی و نەخشەی چالاکییە بومەلەرزەییەکان بۆ عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، لە راپۆرتەکەدا کۆی گشتی ژمارەی بومەلەرزەکان بەم
جۆرەیە لە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەی عێراق بۆ مانگی شوبات ٦٦ بوومەلەرزە روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "٣٠ بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق تۆمارکراوە، ٣١
بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران تۆمارکراوە، ٥ بوومەلەرزە لە ناو تورکیا تۆمارکراوە".