PM:11:21:02/03/2025
1108 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى هەناردەی نەوتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، چاوگە عێراقییەکان بە رۆژنامەى شەرق ئەوسەتیان راگەیاند، رۆژى یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا ئەنجامدا لەکاتێکدا بریاربوو کۆبوونەوە رۆژى سێشەممە ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆبونەوەکە پێشخرا.
دیارترین
گرفتەکان بریتین لە شێوازی حسابکردنی بڕی نەوت و شێوازی پێدانی پارەکەی، پشکی کۆمپانیا
نێودەوڵەتییەکان، کە نەوتیان لە هەرێمی کوردستان دەرهێناوە، جگە لە دۆسییەكانی مووچە
و رسومات و گومرگ. شاندەکانی نێوان هەردوولا هەوڵ دەدەن پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەی
هەناردەکردن، ئەم کێشانە چارەسەر بکەن.