PM:09:31:02/03/2025
1864 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان رایگەیند، کە دووسایدکردنی رێگای کەلار – سلێمانی تاوەکو دەربەندیخان کراوەتەوە ئێستا شۆفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایگەیاند، رێگەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان کراوەتەوە و تەواو بووە و ئێستا هاونیشتمانییان بەکاری دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئەمڕۆ بە فەرمی لە کۆمپانیای جێبەجێکار وەرنەگیراوە،
چونکە کاری کەمی تێدا ماوە". هاوکات، رێگەکە هەر سایدێکی ٤٠ کیلۆمەترە و
بەگشتی ٧٦ کلیۆمەتری تەواو بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکان پڕۆژەی بە دووسایکردنی رێگەی
سلێمانی – کەلارە، بەڵام قەیرانەکان و تەرخاننەکردنی پارە بوونە هۆکاری راگیران و
دواکەوتنی پڕۆژەکە.