PM:08:59:02/03/2025
12592 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشخانەی هێڤی مندالان لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دهۆک ڤایرۆسێک بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان پڕ بووە لە نەخۆش و بەشێکیان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پەتاکە وەزریە و هەموو ساڵێک ئەم نەخۆشییە بڵاو دەبێتەوە، نەخۆشییەکە کاریگەری کەسەر ئەو منداڵانە زیاترە کە تەمەنیان خوار دوو ساڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ٢٠٠ مندال خەوێنراون لە نەخۆشخانەکەیان، لە
ئێستادا جێگا نەماوە بۆ منداڵی زیاتر.
باسی لەوەشکرد، ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبۆتەوە ڤایرۆسیRSVـیە کە وەرزییە و هەندێک لە منداڵان لەژێر ئۆکسجیندان
و تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە.
تایف گۆران - دهۆک