PM:07:02:02/03/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری وزه‌ی توركیا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات بۆری نه‌وتی نێوان عێراق و توركیا به زۆرترین توانای خۆی كاربكات، ماوه‌ی زیاتری له ساڵێكیشه ئه‌و بۆریه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاماده‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاڵپ ئارسلان به‌یره‌قدار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، بۆڕییه‌كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه ئاماده‌یه و ده‌مانه‌وێت هێڵی بۆری توركیا-عێراق به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و دوو بۆرییه‌ی كه درێژییه‌كه‌یان ٦٥٠ كیلۆمه‌تره له سلۆپیه‌وه بۆ جه‌یهان.
وتیشی،
"ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی به‌م بۆرییه تێده‌په‌ڕێت بۆ
پاڵاوگه‌ی قه‌رق عه‌لعه بێت و هه‌روه‌ها به كه‌شتی له رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه
بچێته پاڵاوگه‌كانی توركیا یان بۆ پاڵاوگه جیاوازه‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانرێت زۆرترین سود له‌و ئه‌و بۆرییه وه‌ربگیرێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، پڕۆژه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو بۆ رێڕه‌وێكی بازرگانی له‌نێوان توركیا و
عێراق ئاماده‌كراوه، به ناوی پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان، بریتییه له
دروستكردنی بۆرییه‌ك كه ده‌گاته كه‌نداو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی
توركیاوه بچێته بازاڕه جیهانییه‌كان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا
له مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ـدا راگیرا، ئه‌وه‌ش دوای بڕیارێكی ژووری بازرگانی
نێوده‌وڵه‌تی كه داوای كرد ئه‌نقه‌ره ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بداته به‌غدا
وه‌ك قه‌ره‌بوی هه‌نارده‌كردنی بێ مۆڵه‌ت له نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨.