PM:05:55:02/03/2025
952 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنەیە کردووە کە بۆ کێشەی جوتیارانی کوردی سنووری کەرکوک پێکهێنرا ئەوەش لە سودی جوتیاران دەبێت. دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنی داوە ئەو کیشەی روویدا دووبارە نەبێتەوە و یاسای گەرانەوەی موڵکیش بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، واژۆی لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنەیە کردووە کە بۆ کێشەی جوتیارانی کوردی سنووری کەرکوک پێکهێنرا ئەوەش لە سودی جوتیاران دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سودانی بەڵێنی داوە ئەو کێشەیەی روویدا دووبارە نەبێتە و یاسایی
گەڕانەوەی موڵکیش بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی پێمان دا لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکە وەکو خۆی کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە و هەروەها دڵنیای دا لە دووبارە نەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی روویدا بەسەر جوتیارەکانی کەرکوک.