PM:05:13:02/03/2025
5396 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار - رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆرسکیلێک، شۆفێری ماتۆڕسکیلێکە برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری مان لەسەر رێگای کەلار ڕزگاری، لێخوڕی ماتۆرسکیلەکە برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە تەمەنی ١٩ ساڵە، دوای برینداربوونی
گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، هاوکات لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە
لەرووداوەکەدەستیپێکردوە.