سەردێڕ:

یەکێتی هێزی ناردە سەر ئەو مامۆستایانەی لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵدابوو

AM:09:46:25/02/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو یەکێتی هێزی ناردە سەر ئەو مامۆستایانەی لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵدابوو، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، یەکێتی دەیەوێت لەو رێگەیەوە بابەتی رازیبوونی بە هەژماری من بیری هاوڵاتیان بباتەوە.


ماوەی دوو رۆژ بەشێک لە مامۆستایان خێمەی ناڕەزایەتییان لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی هەڵدابوو، شەوی رابردووش یەکێتی هێزێکی ناردە سەریان.

هاوکات، گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان هێزەکەی یەکێتی و بەشێک لە مامۆستایاندا دروستبوو، ئەو هێزەش دەستیان بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەنووسیی بەشێک لە میدیاکاندا گرت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی بۆ لەبیربردنەوەی رازیبوونی بە پڕۆژەی هەژماری من، دەیەوێت بە ناردنی هێز بۆ خێمەی هەندێک لە مامۆستایان بابەتەکە لە بیر هاوڵاتییان بباتەوە، چونکە لە چەند رۆژی رابردوودا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حزبە رایگەیاندبوو، دەبێت هاوڵاتیان لە لایەنە ئەرێنیەکانى هەژماری من هۆشیار بکەنەوە و قوباد تاڵەبانی براشی دەیوت، پرسیاری تەوتینم لێ مەکەن و واز لەو بابەتە بهێنن.

هاوکات، ئاسایشی هەرێم راگەیەندروێکی بڵاوکردەوە، "له ئێستادا هيچ كەس دەستگيرنەكراوه و هاوڵاتییە بريندارەكانیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".













گەلەری