PM:11:52:24/02/2025
2632 جار خوێندراوەتەوە
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، کرانەوەی رێژەیی دوو هەفتەی رابردووی فەزای مەدەنی، درۆیەکی شاخدار بوو، هێرش بۆسەر مامۆستایانی ژێر خێمەکەی عەربەت و پەلاماردانیان، هێرش بۆسەر رۆژنامەنووسان و ئازاردانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلەکانیان، رووی راستەقینەی سیاسەتی دەسەڵاتە لەگەڵ خەباتی مەدەنی ئاشتیخواز و دوبارەکردنەوەی سیناریۆکەی دیگەڵەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نارەزایەتی و ئازادی رۆژنامەگەری، کە مایەی شەرمەزارین بۆ ئەنجامدەرانی.
هاوکات، ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خێمەیان لە عەربەت هەڵدا دژی
پێنەدانی مووچەکانیان ئیوارەی ئەمڕۆ، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو لە نێوان مامۆستایان
و شۆفێری تانەرکەرەکان پاشان هێزەکانی یەکێتی بڵاوەیان بە مامۆستایان کرد.