PM:12:26:20/02/2025
3712 جار خوێندراوەتەوە
ئەو فەرمانبەرانەى لە ٣١ی کانوونى یەکەمى ٢٠٢٤ خانەنشین بوون، هێشتا کارە کارگێڕییەکانیان تەواو نەبووە و لە مانگى شوبات مووچە وەرناگرن، بەڵکو مانگى داهاتوو سێ مووچەى ئەمساڵ پێکەوە وەردەگرن.
چاوگێک لە وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، ئەو ٢٥ هەزار و ٥٠٠ خانەنشینەى لە ٣١ی کانوونى یەکەمى ٢٠٢٤ خانەنشین بوون و تەمەنیان ٦٠ ساڵى تێپەراند، بۆ مانگى شوبات مووچە وەرناگرن، چونکە هێشتا نەخراونەتە لیستى مووچەى خانەنشینان و رێکارە کارگێڕییەکانیان تەواو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە ناویان وەک خانەنشین دەخرێتە لیستى مووچەى
خانەنشینانى هەرێمى کوردستان و مووچەکانیان بۆ دەبەسترێت، بەڵام مووچەى مانگەکانى
کانوونى دووەم و شوبات و ئازار پێکەوە وەردەگرن.
وتیشی، پاداشتى خانەنشینى ئەوانەى ١٨ مانگیان هەیە، شەش مانگى لە فەرمانگەکەى
خۆیەوە بۆى خەرجدەکرێت و ١٢ مانگەکەش لە رێگەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەر
بە وەزارەتى دارایى خەرجدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان ١٧٠ هەزار خانەنشینى شارستانى و ١٢٠
هەزار خانەنشینى سەربازیى بوونیان هەیە.