سەردێڕ:

محەمەدى حاجى مەحمود: حزبە ئیسلامییەکان مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلار لە حکومەت وەردەگرن

PM:12:10:20/02/2025

3268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حزبی سۆسیالست رایگەیاند، حزبە ئیسلامییەکان مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلار لە حکومەت وەردەگرن. دوێنێش وەزیرێکی گۆڕان رایگەیاند، کە حزبی گۆڕان مانگانە ٢٥٠ هەزار دۆلار لە حکومەت وەردەگرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سەحەر رایگەیاند، حزبە ئیسلامییەکان مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلار لە حکومەت وەردەگرن.

پێشتریش دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر پشکی گۆڕان رایگەیاندبوو، کە حزبەکەی تا مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو مانگانە ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە حکومەت وەرگرتووە.

شاسوار عەبدولواحید پێشتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە هەموو حیزبەکان پارە لەدەسەڵات وەردەگرن و دژی نەوەی نوێن.













گەلەری

‌بەپەلە