سەردێڕ:

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی دەكرێتەوە ناوەندێكی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانییە

AM:10:58:20/02/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو بانکەی دەکرێتەوە ناوەندی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ دارایی و بازرگانی. دەشڵێت، ئەم بانکانە یەکەم جارە بەم شێوازە و بەم ناوەرۆک و پسپۆڕییە لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو بانکانەی لە سلێمانی دەکرێتەوە ناوەندێکی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بانکەکان و بۆرسەکان وە هەموو بوارەکانی وەبەرهێنان و دارایی و بازرگانی دەتوانن بەش و لق لەم بانکە بکەنەوە، بەپێی ئەو رێکارانەی کە بۆ کردنەوەی لق بە پێی یاساکانی فیدڕاڵ و هەرێم دیاری کراون.

دوای ئەوەی وا بڵاوكرایەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەریەکە لە بانکە حكومییەكانی ڕافیدەین و ڕەشید بە مەبەستی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران لقی فەرمیان لە شاری سلێمانی دەکەنەوە.













گەلەری

‌بەپەلە