PM:07:08:19/02/2025
1260 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری گوندەکانی دوزخورماتوو هێزەکانی پێشمەرگە پلانێکی چەکدارانی داعشی پوچەڵکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی داعش لە سنووری گوندەکانی دوزخورماتوو لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، پەلاماری چەند شوانێکیان دابوو لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە دروستبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی
پێشمەرگە لەو سنوورە دەست بەجێ هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان
و خەڵکی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و توانرا شوانەکان بە
سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و چەکدارەکانیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن.