سەردێڕ:

دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

PM:05:06:19/02/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی هاککردن و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و دوای بەدواداچوون وچاودێری کردن ئاسایشی قەزای خەلیفان توانیان دوو تۆمەتبار بە پێی یاسای (٢)ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران زیاتر لە ٢٠ ئەكاونتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاك كردووە و لە رێگەی سناپ چاتەوە هەڕەشەی بەكارهێنانی وێنە و ڤیدیۆكانیان لە بەكارهێنەرەكان كردووە ئەگەر بڕی (١٠) هەزار دۆلاریان پێنەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.


 













گەلەری