سەردێڕ:

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێری و وەزارەتی دارایی عێراق دواخرا

PM:04:40:19/02/2025

9328 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێری و وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە دواخرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بریاربوو ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و دیوانی چاودێری و وەزارەتی داریی عێراق کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە تا کاتێکی نادیار دواخرا و بەپێی زانیارییەکانیش دواخستنی کۆبوونەوەکە بەهۆی دەستپێکردنی تەویلی مووچەوە بووە لە عێراق و هەروەها لیژنەی داراییش تا ئێستا زانیاری تەواویان لە بانکی ناوەندی و دیوانی چاودێرییەوە پێنەگەیشتووە بۆ وردبینیکردن تیایاندا.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەها چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکرێت و کۆتا بڕیاری لەسەر بدرێت. عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، راپۆرتی کۆتایی لیژنەکە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.













گەلەری

‌بەپەلە