PM:01:58:19/02/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سوود وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان بە گشتی گرنگە. شاندی ئیمراڵیش لای خۆیەوە رایگەیاند، ئێستا قۆناخێکی نوێ لە تورکیا دەستی پێکردووە و پرسی ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد بووەتە بابەتێکی گرنگ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەگەڵ شاندی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی هەردوو پەرلەمانتار سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە
تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دوپاتکردەوە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی
بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەمبارەیەوە خستەڕوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، گرنگە سوود وەربگیرێت لە هەر دەرفەتێک کە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە
و وڵاتدا بێت.
شاندی ئیمراڵی
لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا قۆناخێکی نوێ لە تورکیا دەستی پێکردووە و پرسی
ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد بووەتە بابەتێکی گرنگ و پێویستییەکی هەنووکەیی.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندی ئیمراڵی لە هەرێمن و لەسەر پرسی پڕۆسەی
ئاشتی لە تورکیا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا کۆبوونەوە.