سەردێڕ:

لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی لەسەر یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی ١٢ کۆدەبێتەوە

AM:11:59:19/02/2025

2808 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی ١٢ی هەرێم کۆببنەوە و دوایین بڕیار بدەن. حکومەتی کاربەڕێکەریش لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی کردووە بۆ یەکلایکردنەوەی چەند پرسێکی دارایی.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیانداپرسی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت و کۆتا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هاوکات، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەیان، راپۆرتی کۆتایی لیژنەکە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق تایبەت بە رێكار و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراق تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان کۆدەبنەوە.













گەلەری

‌بەپەلە