وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، یەکێتیی خوازیاری پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە میدیای خۆیانی راگەیاند، كۆبوونەوە و گفتوگۆكان هەنگاوی باشیان بڕێوە بۆ ئامادەسازی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دانوستاندنی نێوان پارتی و یەکێتی.
سەبارەت بە
عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە یەكڕیزی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكاندا
هەبێت لەسەربنەمای دەستور و رێزگرتن لەمافی سەرجەم عێراقییەكان بەهەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی".
وتیشی،
"یەكێتی بەتوندی ئەوكارانەی سوپای عێراق لەناوچە جێ ناكۆكەكان دژ بە جوتیارانی
كورد رەت دەكاتەوە و پێی وایە سوپا ئەمە پێشێلكارییە لەكاری هێزەكانی ناوخۆ و دەزگا
و دامەزراوە دادوەرییەكان و بەهیچ جۆرێك سوپا و هێزی سەربازی رێگە پێدراو نین دەست
وەربدەنە كاروباری ناوخۆی هاوڵاتیان لە عێراق ئەركی ئەوان پاراستنی سنوری عێراق و
وڵاتە لە هەڕەشەی دەرەكی".