AM:10:17:19/02/2025
14624 جار خوێندراوەتەوە
مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، بە پێی ساڵنامەی رەمەزان ٢ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، بڕیاردرا لەسەر وادەی هاتنی مانگی رەمەزان، نووسینگەی سیستانی ساڵنامەکانی رەمەزانی بڵاوکردەوە، کە دەریدەخات یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رۆژی یەکشەممە ٢ی ئازار دەبێت.
مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بە جۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.
بەگوێرەی ساڵنامەکە،
مانگی رەمەزان لە ٢ی ئازار دەستپێدەکات و لە ٣٠ یان ٣١ی ئازاری هەمان مانگدا کۆتایی
دێت، کاتی رۆژوو شکاندن و بانگی مەغریب لە نێوان کاتژمێر ٦:١٥ بۆ ٦:٣٧ دەبێت، واتا
کۆتا رۆژی رەمەزان کاتژمێر ٦:٣٧ دەبێت.