کۆشکی کرملین بڵاویان کردەوە، سەرۆکی روسیا بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکان ئامادەیە گفتوگۆ بکات لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدکانی روسیا بڵاویانکردەوە، کۆشکی کرملین رایگەیاندووە کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئامادەیی خۆی پشانداوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەوەی سەرکردەکانی روسیا
داننانێن بە سەرکردایەتی زیلێنسکی و پێیان وایە ماوەی سەرۆکایەتی بەسەرچووە، بەو پێیەی
ماوەی سەرۆکایەتی لە مانگی ئایاری رابردووەوە کۆتایی هاتووە، روسیاش پێداگری لەسەر
ئەوە دەکات کە دەبێت هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.
پێشتریش کریمیلین رایگەیاندبوو، زێلێنسکی
دانوستانەکانی لەگەڵ مۆسکۆ قەدەغە کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ فەرمانێک کە لە ئەیلوولی
٢٠٢٢ واژۆی کردووە، مۆسکۆش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم فەرمانە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، بە پێی میدیاکانی ئۆکرانیا و روسیا،
زێلێنسکی لەم دواییانە رایگەیاندووە کە ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی
روسیا.