سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت ئەرێنی بوون

PM:11:29:18/02/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە باش بەڕێوەدەچن. دەشڵێت، سەبارەت بە هەناردەی نەوت کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا ئەرێنی بوون.


ئەمڕۆ ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ تاوتویکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەفدێکی عێراقی لە هەولێرن و کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی بوون و چاوەڕێی ئەنجامی باشن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بریارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە تەواوی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش زۆربەی رێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکان جێبەجێ کراون. 

 

 

 













گەلەری

‌بەپەلە