PM:11:17:18/02/2025
1764 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیەکی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و رێککەوتن کراوە لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ سوپای سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی لیوای باکووری هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و گەیشتنە رێککەوتنی گرنگ لە تووندوتۆڵکردنی هاوکاری و سەقامگیرکردنی سوریا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا
جەختکراوەتەوە لە دورخستنەوەی سەرجەم ئەو چەکدارانەی کە سوری نین لەنێو هێزەکانی
سوریای دیموکرات و ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی
سەروەریی نیشتمانی و سەقامگیریی سوریا.
ئەوەشی خستە روو، رێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی
کۆبوونەوەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ پتەوکردنی
هاوکارییەکان لە دۆسیە نیشتمانییەکاندا.