سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەستیپێکرد

PM:12:53:18/02/2025

13688 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستکرا بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی دوو (شوبات). ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆی کورتهێنان و نەبوونی نەختینە بۆ مووچە رەتدەکەینەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، کە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی تەواوی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەی نەبوونی نەختینە و کورتهێنانی بودجە رەتدەکەینەوە.

لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی دارای عێراق پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە بەپێی لیستی مووچەی دیاریکراو، بەبێ هیچ دواکەوتن و کەمیی بودجە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە قایمقامیەت و قەوارە نەبەستراوەکان بە وەزارەت دەکرێت نوێنەری رێپێدراوی خۆیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دارایی مووچە، لە سبەی چوارشەممەوە دەستپێدەکات.














گەلەری

‌بەپەلە