وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، لەگەڵ هەرێم رێککەوتوون کە بەغدا رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم وەربگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دانوستان لەسەر میکانیزمی وەرگرتنی نەوتی هەرێم و هەناردەکردنی. لە ماوەی هەفتەیەکدا پرۆسەی هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە هەرێم وەردەگرێت.
ئەمە
لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو ساڵە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم راگیراوە، لەگەڵ
باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم ئەگەری هەیە دابینکردنی نەوتی
زیاتر بۆ بازاڕی نەوت زیادبکات کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکان دروستدەکات.
هاوکات،
رۆیشتنی نەوت لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣ لەلایەن تورکیاوە راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی
ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە ئەنقەرە کرد بۆ خەرجکردنی زیانەکانی بەغدا
بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەناردەکردنی بۆری بێ مۆڵەت لەلایەن
حکومەتی کاربەڕێکەرەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨.
لە ئەنجامی
رێککەوتنێکی ئاشتی رووسیا و ئۆکرانیا دەتوانرێت نەوتی زیاتر دابینبکرێت، لەکاتێکدا
ئۆپیک پلەس بڕیارە دەست بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بکات، لە مانگی نیسانەوە
تابێکی نوێ بکاتەوە.