PM:10:42:17/02/2025
1492 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، رەفتارەکانی سوپا بەرامبەر بە جوتیارانی کورد مایەی قبوڵکردن نییە. جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، رەفتارێکی لەو شێوەیە داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای رێگری و هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر جوتیارانی کورد لە سنووریچەند گوندێکی کەرکوک. مەسعود بارزانی رایگەیاند،هەرچی بۆ پاراستنی مافی جووتیاران پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.
هاوکات قوباد تاڵەبانی ئەوەی خستە روو، پشتگیری
جوتیاران دەكەن و هەوڵی چارەسەركردنی ئەو کێشەیە دەدەن.
ئەمەش دوای
ئەوەدێت، پێشتر و لە کاتی هەڵبژاردندا، هەریەک لە پارتی و یەکێتی بەڵێنی ئەوەیان
بە هاوڵاتیانی کەرکوک دەەدادەنگیان
پێدەن و ئەوانیشلە رێی ئەو هێزەی هەیانە دەیان
پارێزن، بەڵام ئەمڕۆ و لەو کاتەی سوپای عێراق وەک جارەکانی تر تەنگیان پێهەڵچنین
بە تەنها بەجێیان هێشتن.