سەردێڕ:

لە بەریتانیا یادی ١٧ی شوبات کرایەوە

PM:09:29:17/02/2025

1128 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەریتانیا یادی ١٤ ساڵەی ١٧ی شوبات کرایەوە کە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی رێکخراوەکەمان لە ١٧ی شوبات تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە ماوەی ١٠ ساڵە دامەزراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی٢٠٢٥، ئاوات جمال لێپرسراوی راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و چالاکوانانی ئەو رێکخراوە لە شاری نیوکاسڵ کۆبوونەوە بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرز راگرتنی ئەو رۆژە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تێدا داوای دادگایی کردنی بکەران و تەقەکەرانیان دەکرد کە بوونە هۆی شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا بە ئازادانە دەسورێنەوە دادگای نەکراون وە خواست و داواکاریەکانیان نەهاتوەتە دی.













گەلەری