سەردێڕ:

رێککەوتن کرا لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق

PM:07:59:17/02/2025

3088 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رێککەوتنەکە گەر سوپا تا ٤٨ کاتژمێر نەکشێنەوە لە تەواوی سنوری هەر پێنج گوندەکە جوتیاران دەست دەکەن بە کێڵانی زەوییەکانیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جوتیاران و سوپای عێراق گەیشتنە رێککەوتنێک کە دەبێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر سوپای عێراق سنووری هەر پێنج گوندەکە چۆڵ بکەن، چونکە لە دوای ٤٨ کاتژمێر جوتیاران دەست بەکێڵانی زەویەکانیان دەکەنەوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی شەناغە سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، جوتیاران دژی نەهێشتنی کێڵانی زەوییەکانیان رووبەڕووی سوپای عێراق بوونەتەوە و سوپای عێراقیش هێزێکی زۆری هێنا بۆ رێگری کردن لە کێڵانی زەوییەکان.


 













گەلەری