چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەست بە تەمویلکردنی وەزارەت و پارێزگاکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕوان دەکەن تا هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بە ئۆنلاین ئامادەبێت.
باسی لەوەشکرد،
هەوڵ دەدەن پێش مانگی رەمەزان، واتە هەفتەکەی تر، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت. وتیشی،
لەم هەفتەیەدا دەست بە تەمویلکردنی وەزارەت و پارێزگاکانیان دەکەن.
ئەمە
لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە دارایی هەرێم کردووە، دەرخستەی
مووچەی مانگی یەک و لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی بەغدا
بکات، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە.
هاوکات، چاوگێک
لە دارایی هەرێم دەلێت لیستی مووچە بە پێی سیستمی پایڕۆڵ کاراکراوە و لە ئێستادا
سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن و دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە
ئامادەبکرێت، وتیشی لیستەکە لەسەر بنەمای هەمان لیستی مووچەی مانگی یەکە و بەبێ
کەم و زیاد هەمان مووچە دابەش دەکرێت.