سەردێڕ:

ئومێد محەمەد: عەرەبە شۆڤێنێکان دەبێت دەربکرێن

PM:06:52:17/02/2025

1492 جار خوێندراوەتەوە

‎ئەندامێکیی نەوەی نوێ لە لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو ساڵە شەڕی بەعسییە شۆڤێنەکانمان کرد لە پەرلەمان تا بڕیارەکانی حزبی بەعسمان هەڵوەشاندەوە. دەشڵێت، "عەرەبە شۆڤێنێکان دەبێت دەربکرێن".


‎ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ئومید محەمەد ‎ئەندامی نەوەی نوێ لە لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جێبەجیکردنی هەر رێکارێک پێویست بکات دەیگرینەبەر تا ئاستی بانگهێشتکردنی وەزیری بەرگری بۆ وەستاندنی دەستێوەردانی سوپای عێراق لەم بابەتە تا ئەو یاسایە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی حکومەتی خۆجێیی شارەکە و دەسەڵاتی جێبەجێکارە هیچ بەربەستێک دروست نەکات لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو یاسایە.

باسی لەوەشکرد، عەرەبە شۆڤێنێکان دەبیت دەربکرێن ئێمە دوو ساڵ شەری بەعسییە شۆڤێنەکانمان کرد هەتا بڕیارەکە هەڵوەشایەوە ئێستاش هەموو شتێك دەکەین تاوەکو ئەو زەویانە بچنەوە دەست خاوەنەکانیان و دوربن لە سوپای عێراق.













گەلەری

‌بەپەلە