سەردێڕ:

موەفەق حسێن: داوامان کرد کە بازگەی سەڵاحەدین - کفری بە رووی کاسبکاراندا بکرێتەوە

AM:12:00:17/02/2025

2208 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کاسبکارانی شاری کفری ئەمڕۆ بە نوسراوی فەرمی داوامان لە فەرماندەیی گشتی هێزە هاوەبەشکان کرد کە بازگەی سەلاحەدین کفری بەرووی کاسبکاراندا بکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، موەفەق حسێن پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ فەرماندەیی گشتی هێزە هاوەبەشکان رایگەیاند، پەیوەندیمان پێوەکراوە لەلایەن زۆرێک لەو هاوڵاتیانەی کە لە قەزای کفری کار دەکەن و گلەیی ئەوەیان هەیە کە بازگەی (سەلاح الدین - کفری) رێگرییان لێدەکات لە پراکتیزەکردنی پیشەی گواستنەوەی ئاسنی خراپ.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بڕوانامەی سەلامەتی تیشکیان هەیە و بە هەموو عێراقدا دەسوڕێنەوە بەبێ ئەوەی رێگرییان لێبکرێت لە هەموو بازگەکان جگە لە خاڵی پشکنینی سەلاح الدین - کفری.

باسی لەوەشکرد، هیوادارین هۆکارەکانی ئەمە روون بکرێتەوە و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لابردنی ئەو نادادپەروەرییە و ناڕەوایانەی کە بەسەریاندا کراوە، رێگەیان پێبدرێت کارەکانیان پراکتیزە بکەن و بژێوی ژیانیان دابین بکەن.













گەلەری

‌بەپەلە