سەردێڕ:

ئاژانسەکان: مانگی داهاتوو ترەمپ قورسترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

PM:11:44:16/02/2025

3464 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، مانگی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا قورسترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن و لەنێو ئەو سزایانەشدا کۆمەڵێک بانکی عێراقی و چەند رێکارێکی تر دژ بە عیراق دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن و کۆمەڵێک بانکی عێراقی بەر ئەو سزایانە دەکەون و ولای خۆشیەوە وەزارەتی گەنجینەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، عێراقی ئاگادارکردوەتەوە لە بوونی قاچاخچێتی دۆلاری نەختینە بەشێوەیەکی نایاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە.

هاوکات، بەرپرسێکی ئەمریکش ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا هەموو توانا ئابورییەکانی بەکاردەهێنێت بۆ فشار خستنەسەر بەغدا بۆ رێگریکردن لە چوونی دۆلار بۆ ئێران.

هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە دوبەی لەگەڵ وەزارەتى گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمریکادا کۆبوونەوەتە و پرسی پەرەپێدانی سیستمی خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی لە عێراق تاوتوێکردووە لەچوارچێوەى رێکارەکانى رێگریکردن لە قاچاخچێتی بە دۆلارەوە.













گەلەری

‌بەپەلە