وه‌زیری دارایی حكومه‌تی کاربەڕێکەر له‌دیدارێدا له‌گه‌ڵ تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیارە راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم کۆبووەوە باسیان لە به‌رنامه‌ی كاری تیمه هاوبه‌شه‌كان كرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بڕیاره راپۆرتێك له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاتی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی
هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كانی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی
مانگانه.
باسی
لەوەشکرد، ده‌رگای وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان به‌رده‌وام كراوه‌یه بۆ تیمه‌كان
تا بتوانن له نزیكترین كاتدا راپۆرتی خۆیان ئاماده بكه‌ن.
هاوکات، تیمی
هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی رایگەیاند، دەرئەنجامی ئەو هەوڵانەی کە دراوە وایکردووە
تێبینیەکانی تیمەکان لەسەر راپۆرتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببنەوە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، حکومەتى کاربەڕێکەر سەرباری هاتنى پارە لە بەغداوە بوونى داهاتى
ناوخۆ و نەوتى قاچاخ مووچەى مانگی ١٢ى ساڵى رابردووى دابەشنەکردووە، ئەوە جگە
لەوەى لیستى مووچەى مانگی دوو و دەرخستەى کۆتایی مانگی یەکی رەوانەى بەغدا نەکردووە
تا مووچەى ئەم مانگەش دوانەکەوێت و لەکاتى خۆیدا دابەش بکرێت.