ساڵێک پێش ئێستا بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى ماڵ و دیوەخانی بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی بەناوی کوێخا دێرین روخێنرا و تۆمەتبارکرا بە وەرگرتنى سەرانە لە باررگانان و دەزگا ئەمنییەکانى یەکێتى وتیان فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە، بەڵام ئێستا بەرپرسەکە هاتووەتەوە هەرێمى کوردستان و بەگوێرەى زانیارییەکان لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە قەرەبووش کراوەتەوە.
کورد وتەنی بافڵ تاڵەبانی بە قسە هیچی نەهێشتووەتەوە و بە کرداریش هەر رۆژەی بێبەڵێنیەکی ئاشكرادەبێت.
ساڵێک بەر
لەئێستا بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ماڵ و دیوەخانی کەسێک بەناوی
کوێخا دێرین کە بەرپرسی سەربازی یەکێتی بوو رووخێنرا، ئەو کات بافڵ تاڵەبانی وای نیشانی خەڵک
دا کە دژی سەرانەسەندن لە بازرگانانی سلێمانی ئەوکارەی کردووە و میدیاکانی یەکێتیش
باسیان لەوەدەکرد گوایە ئیتر رێگانادرێت سەرانەسەندن و هەڵکوتانە سەر بازرگان و سەرمایەدارانی
سلێمانی بەردەوام بێت.
بەڵام دوای ساڵێک یەکێتی بە سوڵحی عەشایەری
کێشەکەی بۆ چارەسەرکرد و ئەوەش دوای ئەوەی بە فشار بازرگانەکەی ناچارکرد داوا
یاساییەکی خۆی بکشێنێتەوە.
بەپێی
زانیارییەکان بازرگانەکە دەستبەرداری مافەکانی خۆی بووە و کێشەکە بە سوڵحی
عەشایەری چارەسەرکراوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیش قەرەبوی مادی ئەو بەرپرسە
سەربازییەی یەکێتی کردووەتەوە.
چاوگێک بە
ئێن ئارتی راگەیاند سەرۆکی یەکێتی سەروو ملیۆنێک دۆلاری وەک قەرەبوی رووخانی ماڵ و
موڵکی بەرپرسە سەربازییەکە پێداوەتەوە بەڵینی قەرەبوی دیکەشی پێدراوە.
ئەمەش
هاوکاتە لەگەڵ چەندین بەڵێنی دیکەی سەرۆکی یەکێتی کە لەمیدیاکانەوە وەک هەڕەشە
دەیکات بەڵام رووداوەکانی تەقەکردن و پەلاماردانی خەڵك و سەرانەسەندن لەلایەن کەسە
دەسترۆیشتووەکانی یەکێتیەوە نەک بەردەوامە بەڵکو زیادیشی کردووە.