PM:08:10:16/02/2025
45844 جار خوێندراوەتەوە
چەند رۆژێکە دەنگوباسى هاوتاکردنى مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم لەگەڵ بەغدا گەرمە و وردەکاریەکەى ئەمەیە کە باسى دەکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، جێبەجێکردنى بڕیاری هاوتاکردنى مووچەکە بۆ مووچەى مانگی دوو نییە و دەکەوێتە دواى پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى گشتى عێراق و دەکرێت بکەوێتە دواى مانگی سێ وە.
ئەو چاوگە باسى لەوەشکرد، بەگشتى فەرمانبەرانى پلە یەک و پلە دوو و پلە سێ
مووچە بنەرەتیەکانیان نزیکەى ٣٠ هەزار دینارێک کەم دەکات، لە بەرامبەردا مووچەى
بنەرەتى پلە چوار تاکو پلە ١٠ نزیکەى ٣٠ هەزار دینارێک زیاددەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان هەندێک دەرماڵەى کارمەندان و فەرمانبەران هاوتاى
عێراق دەکرێت.
هاوکات، لیژنە لاوەکیەکەی دارایی عێراق کە بۆ مووچەی مانگی ١٢ دروستیکردبوو، راسپاردەی
خۆیان دەدەنە سودانی بۆ یەکلایکردنەوەی مووچەی مانگی ١٢، بڕیاریشە شاندێکی هەرێم
بۆ گفتوگۆ لەسەر مووچەی ئەو مانگە و مووچەی مانگی دوو و هاوتاکردنی خانەنشینان
سەردانی بەغدا بکات.