PM:03:09:16/02/2025
1460 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ئاماژەی
بەوەشكرد، تۆمەتباران سێ كەسن و دانیان بەوەدا ناوە كە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان
دزیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە.
بەگوێرەی
راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣
لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر
بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.