PM:02:47:16/02/2025
2208 جار خوێندراوەتەوە
بهگوێرهی نوسراوێك، سهرۆك كۆماری عێراق مووچهی مانگانهی خۆی له ٢٠ ملیۆن دینارهوه بۆ ٢٧ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار دینار زیادكردووه، لهوبارهیهوه پەرلەمانتارێکی عێراق پرسیاری ئاڕاسته كردووه كه پاڵپشت به چی یاسایهك مووچهكهی خۆی بهرزكردووهتهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە کە تێیدا هاتووە، بنەمایی یاسایی چییە کە مووچەکەت لە ٢٠ ملیۆنەوە زیاد کردووە بۆ ٢٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار.
ئهوهش
لهكاتێكدایه، كه سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری
یەکەمی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٣ کرد تایبەت بە
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ و ئیداعکردنی
داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی بە گوێرەی
بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە.