سەردێڕ:

فوئاد حوسێن: بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کۆببنەوە

AM:09:22:16/02/2025

3008 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەر بابەتە تەکنیکییەکان هەرێم و بەغدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار لەسەر چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکان دەکەن بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەنەوە. دەشڵێت، وەستانی هەناردەکردنی نەوتەکە ١٩ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان ئێستا لەسەر بابەتە تەکنیکییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و هەردوو حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم و عێراقن بۆ ئەوەی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، وتیشی، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە تەکنیکییانە دەستپێدەکەن و بە چەند رۆژێک رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.













گەلەری

‌بەپەلە