سەردێڕ:

هەولێر؛ گروپی راوچی کۆیلەکان دەستگیرکران

PM:07:44:15/02/2025

2772 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی گروپی (راوچیی كۆیلەكان)ی راگەیاند، كە ئەو گروپە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەلیكترۆنی و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ئافرەتان كردووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پۆلیسی هەولێر گروپی (راوچیی کۆیلەکان)ی دەستگیر کرد.

ئاماژە بەوەشکرا، ئەم گرووپە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتباران، کە یەکێكیان خەڵکی سنووری قەزای سۆرانە و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیر کرا، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگە.













گەلەری