PM:06:28:15/02/2025
1800 جار خوێندراوەتەوە
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆبووەوە و رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، "لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى دروست بووە".
ئەمرۆ شەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٥، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە، لەسەر بابەتەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گۆڕانکارییەکانی سوریا و لوبنان و پەیوەندیەکانی حزبەکە لەگەڵ لایەنە سیاسیاکانی عێراق.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاماژەیان بەوەکرد،
بیروڕا
گۆڕینەوە و زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوە و دەستبەکاربوونى پەرلەمان و پێکهێنانى
کابینەى نوێ لە چەندین گەڕى کۆبوونەوەکان لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە دروست بووە
لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى.
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەوەیان خستەڕوو، لە
سەرەتاى دامەزراندنى کابینەى محەممەد شیاع سوودانى، لەسەر بنەماى رێککەوتنى سیاسى
و ئیدارى لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى و لایەنەکانى سوونى، هەوڵەکانمان
بە ئاراستەى پشتگیریى حکومەت بۆ بەڕێوەچوونى کار و خزمەتى خەڵک و جێبەجێکردنى
کارنامەى حکومەت بووە.
لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە، مووچە باس لەوەدەکەن، جەخت
لە چارەسەرکردنى کێشەکان لە روانگەى دەستوور و رێککەوتنەکان کراوە و دووپاتیکردەوە
شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانى هەرێمى بە سیاسى نەکرێن و ماددە
دەستوورییەکان وەکو ئەوەى کە لە دەستووردا هاتوون خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و جێبەجێ
بکرێن