سەردێڕ:

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: هه‌ژمارى من گرفتى نییه‌ و به‌بێ هه‌رێم هیچ ناكرێت

PM:01:38:15/02/2025

2676 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، هه‌ژمارى من گرفتى نییه‌ و به‌بێ هه‌رێم هیچ ناكرێت و تاکۆتایی ساڵ هەوڵ دەدەن هەموو فەرمانبەران لە هەژمارەکە بەشداریی بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و ئەندامی شاندی حکومەتی کاربەرێکەر بە میدیای پارتی راگەیاندووە، هه‌ژمارى من هیچ گرفتێكى نییه‌ و بەردەوامە ئه‌وه‌ى ده‌وترێت بانكى ره‌شید و رافیده‌ین ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، راست نییه، و تەواوی هەوڵەکانیان دەدەن تا کۆتایی ساڵ هەموو فەرمانبەران هەژماری من بکەن.

هاوکات وتیشی، له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ژمارى من ته‌وتین ده‌كرێت و هەماهەنگی هەیە لەسەر ئەم بابەتە، سەبارەت بە تەوتینیش، ئه‌مه‌ ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ هەموو دامەزراوەکانی عێراق نەک تەنها هەرێمى كوردستان.













گەلەری

‌بەپەلە