کچە کوردێکی دانیشتوی کەنەدا، نزیکەی دوو مانگە بێسەرو شوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە، پۆلیسیش دەڵێت گەران بەدوای چارەنوسیدا بەردەوامە .
ئەمرۆ شەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکان بڵاویانکردەوە، ٤٧ رۆژە کچێکی کورد بەناوی شیلان شابازیان لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لەکەنەدا دەژی هیچ سۆراغێکی نییە.
شیلان تەمەنی ٢٦ ساڵە و لە ئێران هەڵاتووە، کەمتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر وەک پەنابەر هاتۆتە کەنەدا و دواجار لەکاتی گەرانەوەی لەکار لەنزیک ماڵەکەی خۆی بینراوە و تائێستا
نەدۆزراوەتەوە.
هاوکات، کەسوکارەکەی لەڕێگای میدیا جیهانییەکانەوە داوای سۆراغی کچەکەیان دەکەن.
پۆلیسی ناوچەکەش رایگەیاندووە، گەران و لێکۆڵینەوەکانییان بەردەوامە و داواش دەکەن هەرکەس و لایەنێک زانیاری هەبێت لەبارەی چارەنوسی ئەو کچەوە ئاگادارییان بکاتەوە.